لەچوارچێوەی بانگەوازیی عه‌بدوڵڵا ئۆجهلانو بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ى پەکەکە، سبەینێ قه‌ندیل هەنگاوێکی دیکەی “مێژویی” دهگرێتهبهرو وه‌ڵامێكى دیكه‌ى ئۆجه‌لان ده‌داته‌وه، میدیاى نزیك له‌په‌كه‌كه ده‌ڵێت:”سبه‌ینێ هەنگاوێکی دیکەی مێژویی بۆ پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ده‌نرێت”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك لهپارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیاروایە، “سبەینێ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەنگاوێکی دیکەی مێژویی بۆ پرۆسەی ئاشتیی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنێن”.
ئه‌وه‌ش هاتوه، “لەوبارەیەوە گەریلاکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 27ى شوباتى ئه‌مساڵ، عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان بانگەوازێکی مێژویی بەناونیشانی (ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتیک) بڵاوكردهوهو پاشان لەچوارچێوەی ئەو بانگەوازییەدا، پەکەکە لە 5 بۆ 7ی ئایار، کۆنگرەی 12ى خۆی ئەنجامدا.
دواتر هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لە11ی تەمموزى ئه‌مساڵ، گروپێکی 30 کەسی گەریلا، بەپێشەنگایەتی بەسێ هۆزات وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لەمەراسێمێکی سیمبولیکدا لەئەشکەوتی جاسەنەی سنوری پارێزگاى سلێمانی، چەکەکانیان سوتاند.
به‌ڵام له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌كه‌ى سبه‌ینێى په‌كه‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرانه‌كراوه ئاخۆ په‌كه‌كه چ هه‌ڵوێستێكى دیكه ده‌گرێته‌به‌ر.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
