خوێندراوەتەوە: (166)

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم له‌باره‌ى كاره‌باى 24 كاتژمێرییهوه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش دڵنیاییه‌ك به‌هاوڵاتیان دهداتو ده‌ڵێت، “نە کەمدەبێتەوە، نە نرخی کارەباش بەرزدەبێتەوە”.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندوه، “ئەوەی لەبارەی کەمکردنەوەی کارەبای 24 کاتژمێرییو بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا لەوەرزی زستاندا بڵاوکراوەتەوە، دورە لەڕاستیەوە، ئه‌وه تەنها بۆ بازاڕگەرمکردنو بەلاڕێدابردنی خەڵکە”.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با باسى له‌وه‌شكردوه، “ئێمە فۆکسمان لەسەر فراوانکردنی پڕۆژەی ڕوناکی‌و ئەو شوێنانەیە کە کارەبای 24 کاتژمێریان هەیەو خراونەتە ناو پڕۆژەی ڕوناکی، ئەگەر گرفتی تەکنیکی‌و کەموکوڕی هەبێت چارەسەریان دەکەین”.

ئومێد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه، “هەموو توانای خۆمان خستوەتەگەڕو ئەم زستانە یەکەم ئەزمونی کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت‌و بە50%ی هاوبەشانەوە داخلی ئەم وەرزە دەبین، بۆیە هەوڵەکان بۆ ئەوەن ئەم خزمەتگوزارییە وەکو خۆی بەردەوامبێت”.

ئه‌وه‌شى وت، “ئەگەر هەر گرفتێک لە کارەبادا دروستببێت، ئەوا حکومەت لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەکان کۆنتاکتی هەیە، بۆیە تاوەکو چارەسەرکردنی گرفتەکە مۆلیدەکان کاریان پێدەکرێت تاوەکو خەڵک بێ کارەبا نەبن، ئەمەش بەبێبەرامبەر دەبێت”.

جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێمە مانگانە دوو ملیۆن دینار بەمۆلیدە ئەهلییەکان دەدەین، بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبونی هەر گرفتێکی تەکنیکی کاریان پێبکەینو خەڵک بێ کارەبا نەبن”.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا، “لەوەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا بەرزدەبێتەوە، بەڵام نرخی کارەبا هەر وەکو خۆیەتی کە لەئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەردراوە، زیادبونی پارەی کارەباش دەکەوێتەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن خەڵکەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 233 Today: 1,009 📊 Click Here